ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هێشتنه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له فه‌زایه‌كی كراوه‌دا به‌بێ لێكتێگه‌یشتن و دانوستان له‌نێوانیاندا، بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵات تێكده‌شكێنێت. دەشڵێت، "شەش مانگە هەڵبژاردن کراوە و بوجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە و هیچ ئاسۆیەکی رونیش بەدی ناکرێت".
جه‌واد عه‌وێز پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاند، هێشتنه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له فه‌زایه‌كی كراوه‌دا به‌بێ لێكتێگه‌یشتن و دانوستان له‌نێوانیاندا، بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵات تێكده‌شكێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كردنه‌وه‌ی
ده‌رگا داخراوه‌كانی نێوان فراکسیۆن و لایەنە سیاسییه‌كان بودجه‌ی ٢٠٢٢ ئاسایی ده‌كاته‌وه،
به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌كه‌شێكی كراوه‌دا و به‌بێ لێكتێگه‌یشتن ده‌بێته هۆكار بۆ تێكشكاندنی
بودجه.
جه‌واد عه‌وێز ئەوەشی خستەڕوو، گه‌مارۆی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه و وایكردوه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریشی
له ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قامی عێراقیدا و وتی،
"ره‌نگه كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له شه‌قامه‌وه ببینین به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ
سیاسیه‌ی كه بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ".
دەشڵێت، ماوه‌ی شه‌ش مانگه
هه‌ڵبژاردن كراوه كه‌چی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه و هیچ ئاسۆیه‌كی
رونیش له‌وباره‌یه‌وه دیار نییه".