سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: پێش جەژنی ڕەمەزان سێیەم بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

PM:11:56:10/04/2022

22508 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێیەم بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.


محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان، بۆ ئەوەی سێیەم بەشە خۆراکی رەمەزان پێش جەژن دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاند، پێش ئەوەی مادە خۆراکیەکان بگەنە عێراق، تیمێکی هونەری و چاودێری سەربە کۆمپانیای بارزگانی گشتی پشکنینی تایبەتیان بۆ دەکەن.













گەلەری