سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی داواکارییەکی هەیە و رەوتی سەدر رەتی دەکاتەوە

AM:08:31:07/04/2022

7640 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بابەتێکە تایبەت بە نێوماڵی شیعە و دەشبێت تەنها لە نێو ئەواندا بمێنێتەوە، بەڵام رەوتی سەدر بەردەوام رەتی دەکاتەوە. دەشڵێت، "هەرگیز لە داواکارییان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پاشگەزنابنەوە و ناکشێنەوە".


حەیدەر لامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ماڵپەڕی ئەلمەدای راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی هەرگیز لە داواکاری پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پاشگەزنابێتەوە و دەستبەرداری نابێت.

ئاماژەی بەوەشدا، فراکسیۆنی خاوەن زۆرترین کورسی پەرلەمانی گەرەنتی بنەڕەتی بەردەوام بوونی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا دەکات، چونکە رەنگڕێژی قۆناغی داهاتوو دەکات لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی وڵاتەوە.

وتیشی، پێویستە چواردچێوەی هەماهەنگی رەوتی سەدر بگەنە رێککەوتن بە ئامانجی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، چونکە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پەیوەندی بە نێوماڵی شیعەوە هەیە و پێویستە هەر لەنێوخۆی ماڵی شیعەدا بمێنێتەوە، بەڵام رەوتی سەدر بە تەواوەتی ئەمە رەتدەکەنەوە.

حەیدەر لامی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان کێشەیەن لەگەڵ ئەو کەسەدانییە کە رەوتی سەدر پێشنیاری کردبوو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، هەربۆیە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بە ئامانجی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ رەوتی سەدر.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ماوەی ٤٠ رۆژ مۆڵەتی دا بە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.













گەلەری