سەردێڕ:

لە ساڵی ٢٠٥٠ دانیشتوانی عێراق دەبێتە چەند؟

PM:12:13:04/04/2022

8704 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سی ئی ئۆ ۆڵدی ئەمریکی رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٥٠دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق ببێتە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن کەس.


لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی سی ئی ئۆ ۆڵدی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٣٠ دانیشتوانی عێڕاق بگاتە ٥٠ ملیۆن و ١٩٣ هەزار کەس و لە ساڵی ٢٠٥٠دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق ببێتە زیاتر لە ٧٠ ملیۆن کەس. باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا ژمارەی دانیستوانی عێراق ٤٢ ملیۆن و ١٦٤ هەزار کەسە و لە ئاستی جیهاندا ٣٦ وڵاتە و لە وڵاتانی عەرەبیشدا چوارەم وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا دانیشتوانانی جیهان نزیکی هەشت ملیار کەسە و وڵاتی چین بە نزیکی دوملیار هاوڵاتی زۆرترین دانیشتوانی هەیە لە جیهاندا.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیەند، ژمارەی دانیشتوان لە عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و لە ئێستادا زیاتر لە ٤١ ملیۆن کەس و ٥٠٪ی ئەو هاوڵاتییانە لە تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵە و دەتوانن وەچە بخەنەوە. هاوکات، یاسای سنوردارکردنی وەچەخستنەوەی رەتکردەوە.













گەلەری