PM:01:33:22/03/2022
11772 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران ئەمڕۆ سێشەممە، چەند بومەلەرزەیەک لەناوچەی عەنبەرئابادی و سەر بە شاری کرمانی ئێران روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی بومەلەرزەکانی پێنج دانە بوون و بەهێزترینیان بە گوڕی چوار پلەی رێختەر بووە و ئەوانی دیکەش بە گوڕەکانی سێ پۆینت یەک و سێ پۆینت پێنج و سێ پۆینت حەوت و سێ پۆینت دوو پلەی رێختەربوون.
لەبارەی قوڵی بومەلەرزەکانیشەوە ئاماژەبەوەکراوە قوڵییان لەنێوان
هەشت کیلۆمەتر بۆ ١٢ کیلۆمەتردا بووە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر
زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام
ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.