ئەمرۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەر دوێنێ ٤٥٠ دینار نرخی دۆلار دابەزیووە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٩٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها، لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە
بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٥ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٧ ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.