سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:04:58:12/01/2022

15608 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بە بەیانی دابەزی.


هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن دابەزی.

ھاوکات، ھەزار و ٢٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار جێگیرە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری