سەردێڕ:

ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتە گوندی لھێبان

AM:10:38:06/12/2021

18416 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوو رۆژە نەچوون بە هانای دانیشتوانی گوندی لهێبانی ناحیەى سەرگەڕانەوە، ئەمڕۆ سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناو گوندەکەوە.


دوو شەو بەر لەئێستا لە گوندی لهێبانی ناحیەى سەرگەڕانى پارێزگاى کەرکوک داعش هێرشیکرد و دانیشتوانى ناوچەکەش روبەڕویان بوونەوە، دوێنێش، دانیشتوانەکەی گوندەکەیان جێهێشت و هۆکارەکەشیان بۆ هاوکارینەکردنیان لەلایەن سوپای عێراق و پێشـمەرگە گەڕاندەتەوە.

لە ئەمڕۆشدا، دانیشوانی گوندەکە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان و چاوگێکیش لە گوندەکەوە بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزێکی زۆری پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنە گوندی لهێبان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، جارێکی دیکە چەکدارانی داعش لە گوندی قەرەسالم لە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکوک هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی هێزی پێشمەرگە، بەوهۆیەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوون.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر کردووە و بەوهۆیەوە ٢٢ پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

May be an image of 9 people, people standing and outdoorsMay be an image of 7 people, people standing and outdoors













گەلەری