PM:01:06:27/11/2021
32172 جار خوێندراوەتەوە
سوپای تورکیا لەناوچەکانی ئامێدی بەردەوامە لە تێکدانی سروشتی ناوچەکە و بڕینەوەی درەختەکان، لەو نێوەندەشدا کۆنترین و بەتەمەنترین درەختی لە گوندی ھرورێ بڕییەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بڕینەوەی درەختەکانی ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆنترین و بەتەمەنترین درەختی گوندی ھرورێی بڕیوەتەوە کە بەناوی "داری مەلا" لە گوندەکە بەناوبانگ بووە و تەمەنی نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو درەختەی کە بڕدراوەتەوە وەک یەکێک لە ھێما مێژوویەکانی ناوچەکە ناسراوە و لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە پارێزراوە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دوای دانانی بارەگای سەربازی نوێی سوپای تورکیا لە سنورەکان، جگە لە قەدەغەکردنی چوونی خەڵک بۆ ناوچەکان، دەستیان بە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی بڕینەوەی درەخت و تێکدانی سروشتکردووە و درەختەکان دەگوازنەوە بۆ ناو خاکی تورکیا.
نیھاد ئورەماری - ئامێدی
لـ ، لـ
کـ ، ئـ