سەردێڕ:

لە ماوەی یەک ساڵدا ئێران ٣٦ ژنە چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

PM:12:15:26/11/2021

5388 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا ٣٦ ژنە چالاکوانی کوردی دەستگیرکردووە.


رێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و گرنگیدان بە دۆخی کوردان لەو وڵاتە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، لەماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەسەڵات دارانی ئێران ٣٦ ژنە چالاکوانی کوردییان دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو ماوەیەدا لە پارێزگای کرماشان نۆ ژنە چالاکوان و لە پارێزگای سنە ١٤ ژنە چالاکوان و لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا ١١ ژنە چالاکوان و لە پارێزگای ئیلام دوو ژنە چالاکوان دەستگیر کراون.

لە درێژەی راپۆرتەکەی رێکخراوی هەنگاودا هاتووە، لە نێو ئەو ٣٦ ژنە چالاکوانانەدا ٢٨ ژنییان بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و شەشی دیکەیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی مەدەنی و دووانی دیکەشیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی ئایینی دەستگیر کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بەڕابەرایەتی خومەینی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وردە وردە لەکۆی ئەو بەڵینانە پاشگەزبوونەوە بە نەتەوە و کەمینە ئاینییەکانی ئەو وڵاتەیاندابوو سەبارەت بە دەستەبەرکردنی مافەکانییان و لە نێویشییاندا گەلی کورد و بەردەوام چالاکوان و رۆژنامەنوسەکان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر دەکرێن و بەشێکییان لە سێدارەدەدرێن.

کـ ، ئـ













گەلەری