سەردێڕ:

لە گەرمیان تەقە لە پۆلیسێک کرا

PM:11:08:25/11/2021

58896 جار خوێندراوەتەوە

لەگوندێکى گەرمیان لەلایەن راوچییەکەوە تەقە لە پۆلیسێک کرا و بریندار کرا و بۆ چارەسەرکردن گەیەنرایە نەخۆشخانە.


مولازم هاورێ محەمەد بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند "لەلایەن راوچیەکەوە تەقە لە پۆلیسەكانمان كراوە و پۆلیسێك بریندار بووە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كراوە و تەقەكەرەكە هەڵاتووە".

وتیشى "لەسنوری گوندی خركنی لەنێوان كەلار و دەربەندیخان نزیك بە شارۆچكەی مەیدان هێزێكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بەشی خانەقین لە هەوڵی دەستگیركردنی راوچیەكدا بوون، بەڵام راوچیەكە كە كەسێكی تری لەگەڵدا بووە سودی لەتاریكبوونی ئاسمان وەرگرتووە و هەڵهاتووە".

 


بریار محەمەد، کەلار













گەلەری