هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی نانی بەیانی یان خەوتن یاخود کارکردنەوە نانی ئەو ژەمە ناخۆن، کە زیانی تەندروستیی بۆ جەستە دەبێت و مەترسیی توشبوون بە نە خۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.
ماڵپەڕی ستایل کرەیزی هیندی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی کردووە بۆ جەستە، ئەوانیش:
یەکەم: زیان بە تەندروستیی دڵ دەگەیەنێت.
دووەم: مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات.
سێیەم: ئەگەری دووبارە زیادبوونی کێشی جەستەی لێدەکەوێتەوە.
چوارەم: کاریگەریی نەرێنی لەسەر میزاج و باری دەروونی دروست دەکات.
پێنجەم: مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
شەشەم: ئەندامەکانی جەستە بە باشی ناتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
حەوتەم: هۆکارە بۆ زیادبوونی ئازاری لاژانەسەر.
هەشتەم: رووتانەوەی قژ زیاد دەکات.
نۆیەم: کاریگەریی نەرێنی لەسەر زیندەپاڵی جەستە دروست دەکات.
ئ.ل