سەردێڕ:

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە هەولێر

AM:10:18:24/07/2021

26592 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک قەزای هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج.


 

وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێکدا راگەیاندووە، رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە هەولێر کردووەتە ئامانج.

وەین مارۆتۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە."

لە ماوەی رابردووشدا، چەندجارێک هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە واشنتن لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەدا گروپەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات.

رۆژی ٢٣ی مانگ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکانەوە لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆیان کردووە و داوای وەستاندنی هێرشەکانیان لێکردوون، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە، کە ئەوان پەیوەندییان بەو هێرشانەوە هەبێت.

 













گەلەری