سەردێڕ:

ئەپڵ رکابەری تێسلا دەکات

PM:02:25:11/11/2021

4752 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ کریستۆڤەر مۆر، بەڕێوەبەری پێشووی بەرنامەکانی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای تێسلای بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆمپانیاکەی دامەزراند.


بەگوێرەی ئەو چاوگەی بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاندووە، کریستۆڤەر مۆر دەستدەکات بە پێشکەشکردنی راپۆرتەکانی بە ستیوارت باورزی بەڕێوەبەری پێشووی جیبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا، کە ساڵی رابردوو بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بە کۆمپانیای ئەپڵەوەکرد.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا، ئەم ھەنگاوە ئاماژەدانە بەوەی کۆمپانیای ئەپڵ ھاوشێوەی تێسلا بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە توانای ھەبێت بێ شۆفێر کاربکات، ھەنگاو دەنێت، ئەمەش جۆرێکە لە ریسک کردن لەگەڵ تێسلادا.
باسی لەوەشکرد، کریسیۆڤەر مۆر پەیوەندی کردووە بە بەشێکەوە کە بە بەشێکی نھێنی ناسراوە و تا ئێستا ھیچ پلانێکی کۆمپانیای ئەپڵی لەبارەی بەرھەمھێنانی ئۆتۆتمبێلەوە ئاشکرا نەکردووە.
ھاوکات، وردەکاری "پڕۆژەی تیتان"ی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە توانای رۆیشتنی بێ شۆفێرھەبێت، ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینیدەکرێت ئۆتۆمبێلەکەی ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٢٤، واتە ١٠ ساڵ دوای راگەیاندنی پڕۆژەکە بکەوێتە بازاڕەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ناکۆکییەکانی نێوان کریستۆڤەر مۆر و ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا قوڵتربوونەوە و ئاشکرا بوون لەبارەی تاوانای ئۆتۆمبێلەکانی تێسلاوە.
کریستۆڤەر مۆر رایگەیاند، ئیلۆن مەسک زیادە رۆییدەکات لەبارەی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلاوە لەوەی دەتوانن لە ساڵی ٢٠٢١ بەرھەمییان بھێنن کە بۆ لێخوڕین پێویستییان بە شۆفێرنابێت. مۆر ئاشکرای کرد، "ئەم بیرۆکەیە لەگەڵ واقیعی ئەندازیارییدا یەکناگرنەوە و دوورە لە راستییەوە".












گەلەری