سەردێڕ:

لە سەرەتای ھەفتەدا نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:06:06/11/2021

1828 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ هەینی دۆلارێک و ٤٨ سەنت بەرزبووەتەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨١ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری