سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بەرزیدا جێگیرە

AM:10:55:29/10/2021

4820 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری