بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە، قەزای توزڵوكچو سەربە رۆژئاوای پارێزگای كۆنیا باشووری تورکیای هەژاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی زانیارییەک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٠:٣٨ بە کاتی ناوخۆی تورکیا قەزاکەی ههژاندووە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی
٦،٩٨ کیلۆمەتری توێکڵی زهوی روویداوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە
دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام
ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.