سەردێڕ:

نەوت بە بەرزی مایەوە

AM:08:04:24/10/2021

4904 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی یەک بەرمیل نەوت یەک دۆلار و ٤٣ سەنت بەرزبووەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری