سەردێڕ:

کەشناسی عێراق پێشبینی وادەی باران بارینی ئاشکراکرد

PM:12:39:18/10/2021

101584 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبیندەکرێت سبەینێ سێشەممە لە هەرێم نمە باران ببارێت و تاکۆتایی هەفتەش پلەکانی گەرما جێگربن.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ سێشەممە، پێشبینیدەکرێت ئاسمانی وڵات ساماڵ بێت و کەمێک پەڵە هەوری هەبێت لە ناوەڕاست و باشوردا. لە هەرێم پەڵە هەوری دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت. بەڵام پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا هیچ ناگۆڕێت.

لەبارەی پێشبینی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و هیج گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لەسەرتاسەری وڵاتدا هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادەن و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی باڵای کەشوهەوای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کاتی باران بارینی مامناوەند لە عێراق دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرماش بەرەو دابەزین دەچن پاش ئەوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووبوونەوە.













گەلەری