سەردێڕ:

گۆڕانکاریى بەسەر غەرامەى هاتووچۆدا دێت

AM:10:57:18/10/2021

65992 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى گشتى هاتووچۆى عێراق روونکردنەوە لەبارەى کەمکردنەوەى غەرامەکان دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کارە پێویستى بە هەموارکردنەوەى یاساى هاتووچۆى بەڕێوبەرایەتییەکە هەیە.


حەیدەر کەریم، بەڕێوبەرى راگەیاندنى بەڕێوبەرایەتییەکە بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند "بەڕێوبەرى گشتى هاتووچۆ داواى هەموارکردنەوەى یاساى بەڕێوبەرایەتییەکەى کردووە بە ئامانجى کەمکردنەوەى بارگرانى سەر هاوڵاتییان و کەمکردنەوەى هەندێک لە لێپێچینەوە ئیدارییەکان و کەمکردنەوەى غەرامەى سەر ئۆتۆمبێلەکان".

روونیشیکردەوە "گرنگترین چاکسازى لە یاساکەى هاتووچۆدا کە بەڕێوبەرایەتییەکە داواى کردووە بەشێوەیەکى سەرەکى پێکهاتووە لە لابردنى غەرامەى دوو هێندە و سڕینەوەى مادەکە لە یاساى بەڕێوبەرایەتییەکەدا".

ئاماژەى بەوەش کرد "ئەم داواکارییەى بەڕێوبەرایەتییەکەش بۆ رەچاوکردنى دۆخى خراپى هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە بەتایبەتى ئەوانەى داهاتێکى کەمیان هەیە و ئۆتۆمبێلى کرێیان هەیە و نوێنەرایەتى توێژێکى زۆرى کۆمەڵگە دەکەن و لە شەقامە گشتییەکاندا کار دەکەن و بژێوى رۆژانەى ژیانیان دابین دەکەن".













گەلەری