سەردێڕ:

جوتیارێک لەبەردەم کامێرای ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانیەوە کرد

AM:10:59:05/07/2022

4408 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی گردبووەوەی بەشێک لە جوتیارانی سلێمانی لەبەردەم عەلوەکە، بەشێوەی راستەوخۆ و لەبەردەم کامێرای ئێن ئاڕ تی یەکێک لە جوتیارەکان پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانییەوە کرد و پێی وت، " ئێوە ناتوانن چارەسەی کێشەکانمان بکەن، لەکاتێکدا بەهەوڵ و ماندوبوبونی ئێمە بوون بە پارێزگار".


ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێک لەو جوتیارانەی بەهۆی گرانبوون و زیادبوونی باجەوە لەبەردەم عەلوەکەی شاری سلێمانی بەشداری گردبوونەوەی جوتیارانی کرد، بەشێوەی راستەوخۆ و لەبەردەم کامێرای ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییەوە کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا جوتیارەکە بە پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، "ئێوە ناتوانن چارەسەی کێشەکانمان بکەن، لەکاتێکدا بەهەوڵ و ماندوبوبونی ئێمە بوون بەپارێزگار".

وتیشی، "بە ١٦ ملیۆن دیناری کاڵەک و ترۆزی من بوویت بە پارێزگار".

لە درێژەیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هاوڵاتیەکە ئاماژەی بەوەدا، حوکمەت کۆمپانیایەکی داناوە بەئاشکرا، بۆفەحسکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و سەرانە وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی زۆری روسومات و بەرزبوونەوەی باج لەبەردەم عەلوەی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا رایانگەیاند، لەبەردەم دەروازەی عەلوەکە کارمەندێک دانراوە بە جوتیاران دەڵێت هەرکەسێک بڕی پێنج هەزار باج نەدات رێگەی پێنادرێت بەرهەمەکەی بچێتە ناو عەلوەکەوە. پۆلیسێکی هاتوچۆش پێی وتوون، هەر جوتیارێک پارەکەی نەدات مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێوەردەگیرێت.

ئاماژیان بەوەشدا، ئەو کەسە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێمەوە دانراوە.

لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە، جوتیاران ناتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا بەنرخێکی گونجاو بفرۆشن.













گەلەری