PM:05:40:03/07/2022
20404 جار خوێندراوەتەوە
موقتەدا سەدر رێبەڕی رەوتی سەدر داوای لە عێراقییەکان کرد، کە نوێژی هەینی پێکەوەیی و یەکگرتوو لە ناوچەی سەدری شاری بەغدا ئەنجامبدەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە نوسینگەی موقتەدا سەدرەوە دەرچووە، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئیمانداران کردووە واز لە شتە دونیاییەکان بهێنن و بەدوای زیکری خوداوە بن.
هەروەها، داواش دەکات بگەڕێنەوە بۆ نوێژی پێکەوەیی لە عێراقدا، لە ساڵیادی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی جومعە لە مزگەوتی کوفە.
موقتەدا سەدر داوای لە عێراقییەکانیش کردووە کە لە ١٥ی مانگی زولحیجە کە یەکەم
هەینی دوای جەژنی قوربانە، ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوو پێکەوەیی لە عێراقدا.