سەردێڕ:

پێنج خووی تەندروست لە گەرمای هاوین دەتپارێزێت

PM:11:28:01/07/2022

4016 جار خوێندراوەتەوە

هاوین دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ چوونەدەرەوە و چێژوەرگرتن لە چالاکییەکان و کات بەسەربردن، وەک مەلەکردن یان سەرکەوتن بەسەر شاخدا، بەڵام پێویستە وریایی ئەوە بیت کە خۆت بپارێزیت لە گەرمای هاوین و لێی درووربکەویتەوە.


ماڵپەڕی Averaی ئەمەریکی تەندروستی، کۆمەڵێک ئامۆژگاری پێشکەش کردووە بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین، کە ئەمانەن:

١. شێدارهێشتنەوە: خواردنەوەی ئاو بەدرێژایی کات زۆر پێویستە، بەڵام لە وەرزی هاویندا پێویستترە، پلەی گەرمی بەرز وادەکات جەستە بە ئەستەمی بە شێداری بمێنێتەوە، بۆیە گونجاوە مرۆڤ بتڵێکی ئاو لە تەنیشتی خۆتدا بهێڵێتەوە.

٢.نیشانەکانی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە گەرما لەبیر مەکە: مانەوەت بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر خۆری گەرمدا دەبێتە هۆی بەرکەوتنی چەندین کێشەی تەندروستی وەک لێدانی گەرما، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لەم کارە باشتر وایە جل و بەرگی ڕەنگ تۆخ لەبەر نەکەیت، لە شوێنی سێبەردا پشوو بدە و کرێمی شێدارکردنەوەی جەستە بەکاربهێنە.

ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشیەکانی پەیوەست بە گەرما وەک وشکبوونەوە، کە نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشە و سكچوون و رشانەوە.

٣. پاراستن لە خۆر: لێدانی کرێم بۆ پێست رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی پێست لە گەرمای خۆر، باشتر وایە مرۆڤ ڕۆژانە ئەم کارە بکات، بە تایبەت ئەگەر بچێتە دەرەوە.

٤. لەچاوکردنی چاویلکە: چاویلکەی خۆر ئیکسسواراتێکی گونجاوە بەدرێژایی ساڵ، بەڵام کاتێک تیشکی خۆر بەهێز دەبێت، گونجاوە ئەم چاویلکانە بەکاربهێنرێت، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت.

٥. خۆراکی تەندروست: خواردنی خۆراکی تەندروست، بەتایبەتی سەوزە و میوەی دەوڵەمەندن بە ئاو.













گەلەری