سەردێڕ:

شانەی ئەمنی عێراق: لەبۆردوومانێکی ئاسمانیدا دوو چەکداری داعش کوژران

AM:08:36:16/05/2022

3584 جار خوێندراوەتەوە

شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەشکەوتێک لەلایەن فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراقەوە کراوەتە ئامانج لەناوچەی قەرەچۆخ و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژراون.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزی ئاسمانی عێراقی لەرێگەی فڕۆکە سەربازییە ئێف ١٦کانییەوە ئەرکی لێکدانی لە ئەشکەوتێک جێبەجێ کردووە کە زانیاریی ورد هەبووە لەبارەی بوونی چەکداری داعش تێیدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەرکەکە بە هاوبەشی هێزەکانی رووبەڕووبوونەوەی تاوان و هێزەکانی میحموەری ٦ی پێشمەرگەی هەرێم و شانەی ئەمنی عێراقی بەڕێوەچووە و تێیدا دوێنێ شەممە ئەشکەوتێکیان لەناوچەی قەرەچۆخ کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، "دوای پشکنینی ناوچەکە لەلایەن پێشمەرگەکانی میحوەری ٦ی پێشمەرگەوە دەرکەوتووە لە هێرشەکەدا دوو چەکداری داعش کوژراون."

ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە.













گەلەری