سەردێڕ:

بەهۆی دەستڕێژی سوپای پاسدارانەوە هاوڵاتییەک لە قەڵادزێ برینداربوو

PM:02:15:12/05/2022

2576 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی قەڵادزێ رایگەیاند، "هاوڵاتیەکی دانیشتوی قادراوی ناحیەی سەنگەسەر بە برینداری گەێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان، کە بەمەبەستی دەستکەوتنی گژوگیای بەهاری رووی کردوەتە بناری قەندیل و لەوێ لەسەر سنور لەکوێستانەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕیوەبەراتی نەخۆشخانەی قەڵادزی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتیەکی دانیشتوی قادراوی ناحیەی سەنگەسەر بە برینداری گەێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان".

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوڵاتییەکە بەمەبەستی دەستکەوتنی گژوگیای بەهاری رووی کردووەتە بناری قەندیل و لەوێلەسەر سنور لەکوێستانەکان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شوێنەواری سێ گوللـە بە جەستەی هاوڵاتییەکەوە دیارەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی ٣٠ ساڵە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ لە ژێرچارەسەری پزیشکی دایە.













گەلەری