ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانیا لە زاری خێزانەکەیەوە رایانگەیاند، لیۆنید کراڤچوک یەکەم سەرۆکی ئۆکرانیا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.
کراڤچوک سەرکردەی لقی پارتی کۆمیونیستی سۆڤییەت بووە لە ئۆکرانیا.
کراڤچوک یەکەم سەرۆکی ئۆکرانیایە لەپاش سەربەخۆیی ئۆکرانیاوە لە ساڵی
١٩٩١ بۆ ١٩٩٤.