سەردێڕ:

لەکاتی کارکردندا کرێکارێک گیانیلەدەستدا

PM:12:35:08/05/2022

5184 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی رەحیماوا لە شاری کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لەگەڕەکی رەحیماوا، گەنجێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک لە پۆلیسی رەحیماوا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجەکە ناوی "خالید محەمەد وەحید"ە و تەمەنی ١٨ ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو گەنجەی گیانیلەدەستداوە لەسەر کار بووە و خاوەن کارەکەش هاتۆتە بنکەی پۆلیسی رەحیماوە و وتەی لێوەرگیراوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوکە.

 


سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری