سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای كردوه تا له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی وڵاتەکەی بكات. دەشڵێت، " باش تێده‌گه‌ن بۆ ده‌بێـت دووشه‌ممه سه‌ردانی كیێڤ بكات".
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتی ئۆڵاف شۆڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیای كردوه تا له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی وڵاتەکەی بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌كیش سنوره‌كانیان به‌ڕوی ئۆڵاف شۆڵزدا كردوه‌ته‌وه، باش تێده‌گه‌ن بۆ ده‌بێـت
دوشه‌ممه سه‌ردانی كیێڤ بكات.
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "پێویسته ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوێكی بوێرانه
بنێت و له یادی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا، له رۆژی
دووشه‌ممه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات".
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشه‌ممه‌ی
داهاتوو ریکەوتی ٩ی ٥ی هەموو ساڵێک رۆژێكه
كه به‌رپرسانی روسیا یادی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر هێزه نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای
تێدا ده‌كه‌نه‌وه، کە یه‌كێكه له یاده نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی روسیا.