سەردێڕ:

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

PM:04:31:06/05/2022

12460 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێکەوتی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەشڵێت، "لە دوو رۆژی داهاتوودا لە هەرێم ئەگەری هەیە بارانێکی کەم و دواتر مامناوەند خور ببارێت".


ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی و چاودێری کردنی بومەلەرزە لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامبێت لەسەر تاسەری وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری بەردەوامبوونی خۆڵبارینەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییە هەوا بەرزەی لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە بەرەو عێراق دێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەردەلولی خۆڵ و تۆز جارێکی دیکە دروستبێتەوە بەتایبەتی لە بەشی خۆرئاوای وڵاتدا.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی پێشبیندەکرێت بەردەوامبێت ماوەی بینین بۆ پێنج هەزار مەتر کەمدەبێتەوە و لەکاتی دروست بوونی گەردەلولەکەش بۆ هەزار مەتر کەدەبێتەوە.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە انوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتدا زۆێکی کەم لە هەوادا دەبێت و دواتر بۆ خۆڵبارینێکی مامناوەند چڕ دەگۆڕێت.

باسی لەوەشکردووە، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینیدەکرێت لە هەرێم ئاسمان هەوری تەواوبێت و بارینی بارانێکی کەم و دواتر بارانێکی مامناوەند خوڕ ببارێت کە هەورو تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و لە هەندێ ناوچەش تۆزێکی کەم لە ئاسماندا هەبێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا هاتووە، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٩ی ٥ی ٢٠٢٢ کەشوهەوای وڵات ئاسایی دەبێتەوە و خۆڵبارین کۆتایی پێدێت.













گەلەری