PM:08:54:05/05/2022
7124 جار خوێندراوەتەوە
زاوایەکی سۆدانی لە شەوی هاوسەرگیریەکەیدا بۆ نیشاندانی هێز و توانای خۆی، بە قامچی لە میوانەکانی ئاهەنگەکەی دەدا، میوانەکانیش هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە وڵاتی سۆدان، زاوایەک لە شەوی هاوسەرگیریەکەیدا بۆ نیشاندانی هێز و توانای خۆی، دەست دەکات بە لێدان لە میوانەکانی بە قامچی.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت
زاواکە لە ناوەڕاستی هۆڵەکەدا بە قامچی لە بەشێک لە میوانەکان دەدات و ئەوانیش وا
خۆیان نیشان دەدەن کە هیچ ئازارێکیان پێ ناگات.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لێدان لە میوان لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لە وڵاتی سۆدان بە قامچی کلتورێکی باوی هۆزەکانی باکوری سۆدانە و دەلالەتە لەسەر هێز و توانایی.