دوای جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئەمانوئێل ماکرۆن %٥٨،٥٤ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوت بەسەر لۆپاندا کە %٤١،٤٦ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، ماکرۆن ١٨ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ٦٤١ دەنگ و لۆپان ١٣ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٧٦٠ دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنەکەی ئەم جارەدا بەراورد بە هەڵبژاردنەکەی ٢٠١٧، رێژەی دەنگەکانی لۆپان بە رێژەی %٧ واتە دوو ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٦٤٠ دەنگ، زیادیکردووە.
جگە لەوانەش، لە ساڵی
١٩٦٩ـوە تا ئێستا زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییان بەشداری دەنگدانیان نەکرد کە رێژەی
٪٢٨،٠١ی دەنگدەران بوو و دەکاتە ١٣ ملیۆن و ٦٥٦ هەزار و ١٠٩ کەس. بڕیاریشە رۆژی ٢٧ی
نیسان ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای دەستوری فەڕەنساوە رابگەیەندرێت.
لە ١٣ی ئاداریشدا ماکرۆن لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بۆ جاری دووەم پۆستی سەرکۆماری فەڕەنسا
وەردەگرێتەوە.
- هەڵبژاردنە
گشتییەکان
دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری
فەڕەنسا ئێستا رای گشتی ئەو وڵاتە چاوی بڕیووەتە هەڵبژاردنە گشتییەکان کە لە مانگی
حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت و وەک "خولی سێیەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار" لەقەڵەم
دەدرێت.
ئێستا لای خەڵکی فەرەنسا
باس لەوەدەکرێت و دەپرسن، ئاخۆ پارتەکەی ماکرۆن کە رێپێوانی کۆماری LREMیە زۆرینەی ئەنجومەنی نیشتمانی بەدەست دەهێنێت یاخود
نا.