سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەی ڕۆژووان دێت کاتێک گۆشتی مریشک دەخۆن؟

PM:06:36:25/04/2022

7020 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی لە زۆربەی خوانەکانی ژەمی ئێوارەدا بوونی هەیە بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا، بە چەندین جۆری جیاواز ئامادە دەکرێت وەک سوپ و کوڵاو و برژاو و تەنانەت دەکرێتە زەڵاتەشەوە، بەڵام ئایا خواردنی لە مانگی ڕەمەزاندا چی بەسەر جەستەی ڕۆژوواندا دەهێنێت؟


ماڵپەڕی جەزیرە لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لە ١٠٠ گرام سنگی مریشک کە پێستەکەی پێوە نەبێت:

١١٠ کالۆری بوونی هەیە و ٢٣ گرام پرۆتینی تێدایە و ١.٢ گرام چەوری و ٧٣ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدایە.

لە ١٠٠ گرام سنگی مریشک کە پێستەکەی پێوە بێت:

١٧٢ کالۆری و ٢٠ گرام پرۆتین و ٩.٢ گرام چەوری و ٦٤ میلی گرام کۆلیسترۆڵی تێدایە.

لە ١٠٠ گرام رانی مریشک پێستەکەی پێوە نەبێت:

١١٩ کالۆری و ٢٠ گرام پرۆتین و چوار گرام چەوری و ٩٤ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدایە.

لە ١٠٠ گرام ڕانی مریشک پێستەکەی پێوە بێت:

٢١١ کالۆری و ١٧ گرام پرۆتین و ١٥ گرام چەوری و ٩٨ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدایە.

ئەی چی بەسەر جەستەی ڕۆژووان دێت لە خوانی ئێوارەیدا گۆشتی مریشک بخۆن؟

کاتێک ڕۆژووەوان گۆشتی مریشک دەخۆن جەستە چەندین سوودی لێوەردەگرێت، پرۆتین لە جەستەدا زیاد دەکات و هەستی تێری بەرز دەبێتەوە، پرۆتینەکەی مۆخی ئێسک بەهێز دەکات.

بەخواردنی گۆشتی مریشک جەستە چەندین رەگەزی خۆراکی دەستدەکەوێت، وەک ڤیتامین بی ١٢ و زینک و ئاسن و مس.

کەسی بە ڕۆژوو باشترە سنگی مریشک بەبێ پێستەکەی بخوات چونکە چەوریی و کالۆرییەکەی کەمترە، بەڵام لە ڕان و باڵەکانیدا بە بەراورد بە سنگەکەی کالۆری و چەوریی زیاترە، ئەگەر پێستەکەشی لەگەڵدا بێت لەو بڕە زۆر زیاتریش دەبێت.

لەسەر ڕۆژوگر پێویستە خۆیان لە مریشکی برژاو بەدوربگرن، زیاتر ئاوی مریشک و مریشکی کوڵاو بخۆن.

سوودەکانی خواردنی مریشک:

-ئاستی سیلینیۆم لە جەستەدا زیاددەکات کە ماددەیەکی ئاسنی گرنگە بۆ باشکردنی ئەرکەکانی بەرگریی جەستە و غودە.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی و نیاسین و ڤیتامین بی ٦ و بی ١٢، کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە بەرهەمهێنانی وزە و ترشی بەسوود کە بۆ ئەرکەکانی مێشک بەسوودن.

-لەکاتێکدا ئەگەر بەشێوەی ڕێکخراو لە سیستمی خۆراکیدا بوونی هەیە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزینی کێشی جەستە.

ئ.ل














گەلەری