PM:07:41:21/04/2022
7176 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر رەوشتی کۆمەڵگە و دژی یاساکانی تاڵیبانە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە ئەفغانستان قەدەغەدەکەن.
ئەنعامەڵا سمنكانی وتەبێژی تاڵیبان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەبێتە هۆی سەرلێشێوان بۆ گەنجانی ئەفغانستان و دژی یاساکانی رێکخراوی تاڵیبانە بۆیە بڕیاریانداوە لە تەواوی وڵات قەدەغەی بکەن.
باسی لەوەشکردووە، هەر لەسەرەتای وەرگرتنی دەسەڵاتەوە تاڵێبان
بڕیاریداوە تیک تۆک قەدەغەبکات و یاری پۆپجیشی قەدەغەکردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ساڵی رابردوو چەکدارانی تاڵیبان
توانیان دەسەڵاتی وڵاتی ئەفغانستان بگرنە دەست و لەو کاتەشەوە بڕیاری قەدەغەکردنی
چەندان کەناڵ و تۆڕێ کۆمەڵایەتی و تەنانەت چەندین مافی سەرەتایی هاوڵاتیانی
وڵاتەکەی خۆشیان داوە.