سەردێڕ:

دوای روسیا ئەم وڵاتە دراوسێکەی بە بەشێک لە خۆی دەناسێنێت

PM:04:45:21/04/2022

14036 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری چین بە هاوتا ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، سوپای چێن بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی چین و دەشڵێت، "تایوان بەشێکە لە وڵاتەکەمان."


وی فی نگ وەزیری بەرگری چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، تایوان بەشێکە لە چین و ئەمەش راستییەکی نەگۆڕە.

باسی لەوەشکرد، لەسەرەتای جەنگی روسیاوە واشنتۆن گوشار لە چین دەکات هەڵوێستیکی روون بەرامبەر روسیا بنوێنێت و سزای بەسەردا بسەپێنێت.

وی فی نگ داواشی لە ئەمریکا کرد جەنگی روسیا بۆ هەڕەشەکردن لە چێن بەکارنەهێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سوپای چین رایگەیاندبوو ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تایوان بۆ سەر وڵاتەکەیان و پارێزگاری لە یەکریزی وڵاتەکەیان.

هاوکات، لەسەرەتای جەنگی روسیاوە وەک میدیاکان ئاماژەی پێدەکەن، "چین لێدوانەکانی بە ئاڕاستەی پاڵپشتیکردن بووە لە روسیا و رەتی دەکاتەوە چالاکییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە داگیرکاری ناو ببات."













گەلەری