هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسریی کۆچی دوایی کرد

PM:09:30:13/04/2024

80780 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی میسری شیرین سەیف ئەلنەسر لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شەریف سەیف ئەلنەسر برای ئەو خانمە ئەکتەری میسریی شیرین سەیف لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: "خوشکی بچووکم، هونەرمەند شیرین سەیف الناسر، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد گەڕایەوە بەر دەرگای پەروەردگار".

شیرین سەیف ئەلنەسر لە ساڵی ١٩٦٧ لەدایک بووە، لە باوکێکی میسری و دایکی فەڵەستینی، لە ساڵی ١٩٨٦ بەشداری لە زنجیرەی "هەزار و یەک شەو” کردووە، دواتر بەرهەمەکانی لە دراما تەلەفزیۆنییەکان کە دیارترینیان بریتین لە "توڕەبووەکان” و "کێ فاتیمەی خۆش ناوێت” ، هەروەها لەگەڵ چەندین ئەکتەری بەناوبانگدا کاری کردووە، وەک عادل ئیمام و ئەحمەد زەکی.