رۆژ کەریم 'لێت ناگرم'ـی بڵاوکردەوە

PM:05:08:11/04/2024

11196 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند رۆژ کەریم نوێترین بەرهەمی لە دووەم رۆژی جەژندا بە ناوی "لێت ناگرم" بڵاوکردەوە.

ئاواز و میوزیکی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن مازیار فایەقەوە نووسراوە.

رۆژ کەریم لەبڵاوکراوەیەکی ڤیدیۆییدا لە هەژمارەکەی خۆی رایگەیاند: "ئەم دیارییەم وەک دیاری جەژنی رەمەزانە بۆ گوێگرانم و هیوادارم هەموو لایەک بەدڵی بێت".

رۆژ کەریم یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکە لە سوید دەژی، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت بە خۆیەتی.