عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی دوێتێکی هەڵپەڕکێیان بڵاوکردەوە

PM:09:11:09/04/2024

24684 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی کچی نوێترین بەرهەمیان بە ناوی "لەیلی" بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەردوو گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی و ژینا وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆیان کە دوێتێکی شادە.

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.

ژینا عه‌زیز وەیسی کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسییە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نزیکەی ساڵێکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە.

H.Y