سامان عومەر "هاوار لە پیری" بڵاوکردەوە

PM:08:37:09/04/2024

20284 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سامان عومەر نوێترین بەرهەمی بە ناوی "پیری" بڵاوکردەوە.

سامان عومەر ئەمڕۆ لە پەڕەی فەرمی خۆی "لە کەناڵی یوتیوبەکەی" نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە لە نوسینی شەهرام قەدیمییە و مێلۆدییەکەی لەلایەن فەرشاد مورادییەوە دانراوە.

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەریی ئەنجامدەدات، لە ئێستادا لەوڵاتی فینلەندا دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆکلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

H.Y