رەوا جەمال بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

AM:11:32:08/04/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ رەوا جەمال نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " درەنگ هاتی" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند رەوا جەمال لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە رایگەیاند، "بەم زووانە لە یەكەمین رۆژی جەژن بەرهەمەکەم بڵاودەكەمەوە، بەهیوام بەدڵتان بێت".

رەوا جەمال لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ لە گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی لە دایکبووە، لە منداڵییەوە خولیای مۆسیقاو گۆرانی کوردی هەبووە، سەرەتا بەوتنەوەی گۆرانیی هونەرمەندەکانی تر دەستی پێکرد و زیاتر ناسرا، تا ئێستا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، لەهەمان کاتدا پیشەی سەرەکیی پزیشکی ددانە.

S.A