چۆپی فەتاح بەرهەمێكی نوێ بڵاودەکاتەوە

AM:11:07:07/04/2024

2240 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی بەناوی "جوانترین چاو" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

چۆپی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە بە ناوی "جوانترین چاو" ، ئاشكرایكرد لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی كلیپەكەی لە كەناڵی یوتیوب پێشكەش دەكات.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو كچە.

S.A