سەیران عوسمان بەرهەمێکی نوێ بۆ جەژن بڵاو دەکاتەوە

PM:08:44:04/04/2024

1948 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان بۆ جەژنی رەمەزان ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بەناوی "خۆشم ئەوێیت" بڵاو دەکاتەوە.

لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، سەیران عوسمان ئاماژە بە بەرهەمە نوێیەکەی دەدات و دەڵێت "رۆژی سێشەممە کاتژمێر هەشت بڵاو دەبێتەوە".

بەرهەمە نوێیەکەی لە تێکستی مازیار فایەقە، لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە.

سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.