ئەحمەد ڕۆناک بۆ جەژن بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

PM:09:15:03/04/2024

812 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند ئەحمەد ڕۆناک لە نوێترین کاری هونەریی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "ناهێڵم" بڵاو دەکاتەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی ئەحمەد ڕۆناک، لە تێکستی بازۆیە و ئاوازی خۆیەتی، لەلایەن بازۆ پڕۆدەکشنەوە بەرهەمهێنراوە و نەریمان سابیر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

ئەحمەد رۆناک وەک خۆی دەڵێت "ئەم بەرهەمە وەک جەژنانەی خۆمە و پێشکەشی هەوادارانم و هونەری کوردی دەکەم".

ئەحمەد ڕۆناک لەدایکبووی گەڕەکی خانەقای شاری هەولێرە و لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا یەکەمین بەرهەمی خۆی بەناوی (خۆت دڵت داپیم) بڵاوکردەوە، دوابەدوای ئەو چەند بەرهەمێکی تری بەناوەکانی (تۆ نازانی ، بێ تۆیی ، دوا گۆرانی) بڵاوکردەوە، لە ئێستادا بۆ جەژن بەرهەمێکی نوێی ئامادەیە.