شاکیرا ئەستێرەی کۆڵۆمبی
لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، دوو کوڕەکەی لە دوای بینینی فیلمی باڕبی زۆر
رقیان لە فیلمەکە بووەتەوە و گاڵتەیان پێکردووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی پیاوی بە لاواز
نیشانداوە و لێی کەمکردووەتەوە.
شاکیرا لە لێدوانێکدا
بۆ گۆڤاری ئەلور رایگەیاند: "ئەو کلتورەم پێ باشترە، کە ژنان بەهێز بکات بەبێ
ئەوەی پیاوان بە لاوازیی و بێسوودیی نیشان بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"کوڕەکانم بە تەواوی ڕقیان لە فیلمی باڕبی بوو، هەستیان دەکرد کە لە پیاوان
دەدات و لاواز دەریان دەخات، ئەگەر راستی بڵێم منیش هاوڕای کوڕەکانمم".
وتیشی: "من دوو
کوڕ پەروەردە دەکەم، دەمەوێت ئەوانیش هەست بە بەهێزی و پیاوەتی خۆیان بکەن و
لەهەمان کاتیشدا رێز لە ژنان بگرن".