ئەحمەد محەمەد کۆڕێکی شیعریی لە ئەڵمانیا ساز دەکات

PM:07:25:02/04/2024

680 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەحمەد محەمەدی شاعیر لە وڵاتی ئەڵمانیاوە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە لە چەند شارێکی گەورەی ئەڵمانیا ڕێکبخات.

کۆڕەکان لە شارەکانی (شتوگارت ـ نورنبێرگ ـ بەرلین) سازدەکرێن و لە رۆژی (٢٠ / ٤ / ٢٠٢٤ ) ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و ئەم ڕێکخراوانە سەرپەرشتی کۆڕەکان دەکەن .

-کۆمەڵەی کوردی شتوگارت لە شتوگارت

-ناوەندی کلتوری کوردو ئەڵمان لە نۆرنبێرگ

-گروپی کابارێتی کورد لە بەرلین