ئەلیسا: زۆرجار قسەیەک لە لێدانێک بە ئازارترە

PM:05:05:28/03/2024

548 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ عەمرو ئەدیب چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی ئاشكراکرد و باسی لە چەند شتێک کرد.

ئەلیسا لە پۆدکاستی "بیگ تایم" ئاشكرایکرد، هیچ مرۆڤێک بێ کەموکوڕیی نییە لە ژیاندا، کاتێک مرۆڤ پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا دەبەستێت، دەبێت بە هەموو هەڵەکانییەوە قبوڵی بکات.

وتیشی: "قسەی ناخۆش و زبر لە لێدان زیاتر لەناوت دەبات، بۆیە وا دەڵێم چەندین جار تووشم بووە".

ئەلیسار زەکەریا لە وڵاتی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٩٨ـەوە کاری هونەریی دەکات و هەر لەو ساڵەدا یەکەمین ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە، خاوەنی تۆماری مێژووییە بۆ پڕفرۆشترین ئەلبومی ساڵ لە ناو دەوڵەتانی عەرەبیدا بۆ ساڵی ١٩٩٩.