رێگایەکی ئاسان بۆ زاڵبوون بەسەر کەمخەوی

PM:03:38:28/03/2024

24332 جار خوێندراوەتەوە

زانایان بۆیان دەرکەوتووە، وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا دووجار یان زیاتر مەترسی تووشبوون بە کەمخەوی کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری "بی ئێم جی ئۆپن" بڵاوکراوەتەوە، زاناکان داتای نۆ وڵاتی ئەوروپییان پشکنی کە چوار هەزار و ٣٣٩ کەسیان لەخۆگرتبوو کە بەنزیکەیی نیوەیان ژن بوون. پرسیاریان لە بەشداربووان کرد سەبارەت بە ئاستی وەرزشکردنی رۆژانەیان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، هەروەها پرسیاریان لێکرا سەبارەت بە نیشانەکانی کەمخەوی، و بە تێکڕا چەند کات دەخەون.

دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی وەرزش دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی خەو بە رێژەی ٤٢٪ کەمترە لە چاو ئەو کەسانەی کە ناچالاکن، هەروەها ئەگەری ئەوە کەمترە کە هەر نیشانەیەکی کەمخەوی تێیاندا دەربکەوێت.

بەردەوام بوون لە وەرزشکردن بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی خەوتنی ئاسایی، بە رێژەی ٦ بۆ ٩ کاتژمێر لە شەوێکدا، هەروەها خووی خەوتنی ئەو کەسانەی لە ماوەی توێژینەوەکەدا وەرزشیان کردووە بە رێژەی ٢١٪ باشتر بووە.

شیکاری ئامارەکان دەریخستووە کە "ئەو کەسانەی کە لە رووی جەستەییەوە چالاکن، مەترسی تووشبوونیان بە نیشانەکانی کەمخەوی کەمترە".