سەردێڕ:

یەکێتـــیی!

AM:11:19:24/04/2024
3372 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+ -

یەکێتیی لەزاری سەرۆکەکەیەوە تێدەگەیت،نەدەتوانێ و نەدەزانێ،سود لەپەیوەندی لەگەڵ ئێران وەربگرێت و عومقی ستراتیژی بەغدادبێت و خزمەتی خەڵکی پێبکات،نەدەتوانێ دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانی بێت لەگەڵ پارتیی و نەدەتوانێ لەگەڵیدا هەڵبکات.

ڕۆژێک ڕێگری دەکات لەخوێندنەوەی بەیاننامەیەک لەدژی هاتنەکەی ئەردۆگان ڕۆژی دواترمەیلی بەلای ئەوانەدا دەبات کە ئەردۆگان قەڵس دەکەن!

سیاسەتیی یەکێتیی بەمیزاجە،ئەمڕۆ شتێکەو بەیانی شتێکی تر،ڕۆژێک بەخەڵک دەڵێت بەقووووربانتانبم یەکێتییەکەی مام سەرخەن، رۆژێکی دی دەڵێت دوورکەونەوە لێم من دەنگم ناوێت،(کەزۆر جیاوازە لەوەی ئەگەر کەسێک ئیزعاجیشت بکات لەشوێنێکی نەگونجاودا بڵێیت من دەنگی تۆم ناوێت،نەک بڵێیت من دەنگم ناوێت)!

لەشەقام و سەکۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و سەرشاشەی تیڤی و پەڕلەمانی لەوە لاترچووەکە،ئۆپۆزسیۆنی نمرە یەکەو لەگەڵ کێشەو داواکاری خەڵکە،کەچی لەپشتی هەموو ئەمانەوە،تەواو پێچەوانەیە!

بۆیە دەڵێم خوا ڕەحم بە خەڵکی ژێردەسەڵاتی ئەم حیزبە بکات و بەزەییەکی بەلایەنگرانیشیدا بێتەوە،بۆ ئەوەی کەمێک لێی تێبگەن بزانن حیزبەکەیان چی دەوێت و سیاسەت و حیزبایەتیی بەچی تێگەیشتووە!

گەلەری