سەردێڕ:

کاروانێکی دیکەی کۆچبەران کە زۆرینەیان کوردن؛ دیپۆرتی عێراق کرانەوە

PM:09:18:24/04/2024

2904 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ جاری حەوتەم حکومەتی ئەڵمانیا کۆمەڵێک کۆچبەری دیپۆرتی عێراق کردوە کە ژمارەیان نزیکەی ٢٥ کۆچبەرە و زۆرینەشیان کورد بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بە فڕۆکەیەک کۆمەڵێک کۆچبەر دیپۆرتی عێراق کرانەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان نزیکەی ٢٥ کەسە و زۆرینەشیان کوردن و خێزانیشیان تێدا بووە.

رۆژی ٧ـی ئازاری ئەمساڵ زیاتر لە ٢٥ کۆچبەر، لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە، کە ١٩ کەسیان کورد بوون و شەش کەسی دیکەشیان بە رەگەز عەرەب بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمە حەوتەم فڕۆکەیە لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا کۆچبەرانی عێراقی پێ دیپۆرت بکرێتەوە بەشێوەی دیپۆرتی بەکۆمەڵ و راستەوخۆ لە ئەڵمانیاوە بۆ بەغدا.
هەڵگورد عومەر - ئەڵمانیا 













گەلەری