سەردێڕ:

ئەو کەسانەی ١٥٠ ملیۆنیان لە ماڵێکی کەرکوک برد؛ دوای نیو کاتژمێر لە شەڕ دەستگیر کران

PM:07:38:24/04/2024

11700 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەو چوار تۆمەتبارەی کە دوو شەو پێش ئێستا نزیکەی ١٥٠ ملیۆنیان لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکێکی کەرکوک برد، دەستگیر کراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پاش نیو کاتژمێر لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، ئەو کەسانەی ١٥٠ ملیۆنیان لە ماڵێک برد، دەستگیر کران.

باس لەوەش کراوە، لە کاتی دەسگیرکردنیان تۆمەتبارەکان رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە برینداری دەسگیر کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کەرکوک چەند چەکدارێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەوە، نزیکەی ٧٠ هەزار دۆلار و بە بەهای نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار زێڕیان لە ماڵێکدا برد.

لەوبارەیەوە، کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو چەکدارانە جلی سەربازییان پۆشیوە بۆئەوەی خاوەن ماڵەکە هەڵبخەڵەتێنن، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی رەنگ رەش چوونەتە بەردەم ماڵەکە.

باسی لەوەشکرد، چەکدارەکان چوونەتە ژوورەوە و خاوەن ماڵەکەیان دەستبەسەرکردووە، بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بۆ ماددەی هۆشبەر بە ماڵەکەدا گەڕاون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکدارانە نزیکەی ٦٠ هەزار دۆلار و ١٢ ملیۆن دیناری عێراقییان لە ماڵەکەدا بردووە، هەروەها بە بەهای ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی زێڕیان بردووە.
سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری