سەردێڕ:

عێراق بە تێچووی زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دینار دوو پڕۆژەی ستراتیجی جێبەجێ دەکات

PM:07:18:24/04/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی راگەیاند لە ناوچەی عانە بە تێچووی ١٠١ ملیار دینار و ناوچەی کوبەیسە بە تێچووی ١٠٨ ملیار دینار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی بە تێچووی ٢٠٩ ملیار دینار راگەیاند.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لەو پڕۆژانە دەکەوێتە ناوچەی عانە بە تێچووی ١٠١ ملیار دینار و پڕۆژەی دووەمیش دەکەوێتە ناوچەی کوبەیسە بە تێچووی ١٠٨ ملیار دینار.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد، گرێبەستی دابینکردنی ١٢ هەزار سیستەمی ئاودێری نوێیان کردووە بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ جوتیاران.

ئەوەشی خستە روو، بەپێی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیا، کار دەکەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی بەنداو و رێکخستنی رووبارەکان و بەکارهێنانی بۆری بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆ لەپێناو دامەزراندنی وێستگەی ئاوی پاک و بەکارهێنانی لە کشتوکاڵدا.













گەلەری